ئه‌مه‌ل کلوونى له‌سه‌ر ئێزدییه‌کان به‌ توندى ڕه‌خنه‌ى له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرێ

9/19/2016 5:31:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







پارێزه‌رى نێوده‌وڵه‌تیى مافى مرۆڤ،که‌ نوێنه‌رایه‌تیى نادیه‌ موراد ده‌کات له‌ دادگاى نێوده‌وڵه‌تى و له‌ ڕێوره‌سمه‌که‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌ بوو، به‌ پێى هه‌واڵێکى ئیندیپێندێنت، به‌ توندى ڕه‌خنه‌ى له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گرتووه‌.

به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌که‌ کلوونى وتوویه‌تى له‌جیاتى شانازی، شه‌رم له‌خۆم ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ لێره‌م ، چونکه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و تاوانباره‌ گه‌ورانه‌ په‌لکێشى به‌رده‌م دادگا بکات که‌ جینۆسایدیان له‌و شوێنانه‌ کرد که‌ ده‌ستییان به‌سه‌ردا گرت. 

پارێزه‌ره‌که‌ى مافى مرۆڤ هه‌روه‌ها وتویه‌تى "ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هیچ هه‌نگاوێکى دژى داعش نه‌ناوه‌."


زۆرترین خوێندراو