وه‌زیرى کۆچى ئوسترالیا : ڕه‌نگه‌ بتوانین په‌نابه‌رى زیاتر له‌ عێراق و سوریاوه‌ وه‌ربگرین

12/5/2016 5:05:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






وه‌زیرى کۆچى ئوسترالیا پیته‌ر داتن ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر توانیان بۆ خه‌ڵکى ئوسترالیاى بسه‌لمێنن که‌ پڕۆگرامه‌که‌یان بۆ وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى سوریا و عێراق جێگه‌ى متمانه‌ى ئه‌وانه‌ ، ئه‌وکاته‌ ده‌کرێت ئه‌و پڕۆگرامه‌ فراوان بکرێت و ژماره‌ى وه‌رگیراوان زیاد بکه‌ن.

ووته‌کانى وه‌زیرى کۆچى ئوسترالیا له‌کاتێکدایه‌ که‌ تا ئێستا ته‌نها نیوه‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ په‌نابه‌رانى سورى و عێراقى که‌ ساڵى پار حکومه‌تى ئوسترالیا بڕیاریدا وه‌ریانبگرێت که‌ 12 هه‌زار په‌نابه‌ر بوون ، له‌ ئوسترالیا نشته‌جێ کراون.

پڕۆگرامى مرۆیى وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران پڕۆگرامێکه‌ بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى که‌ به‌بێ گرتنه‌به‌رى ڕێگا قاچاخه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى یاسایى داواى مافى په‌نابه‌رێتى له‌ ئوسترالیا ده‌که‌ن و له‌پاش یه‌کلایکردنه‌وه‌ى که‌یسه‌که‌نیان و ناساندنیان وه‌ک په‌نابه‌ر ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ئوسترالیا. 

به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و ڕێوشوێنه‌ توندانه‌وه‌ که‌ حکومه‌تى ئوسترالیا له‌باره‌ى پشکنینه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ پیاده‌یان ده‌کات ، پڕۆسه‌ى یه‌کلایکردنه‌وه‌ى که‌یسى په‌نابه‌ران که‌ زۆرجار له‌ کۆمیسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌یان ده‌کرێت ، زۆر خاوه‌. هاوکات ، وه‌زیرى کۆچى ئوسترالیا دووپاتى کردوه‌ که‌ ئه‌وان ده‌یانه‌ویت دڵنیابن له‌ که‌سایه‌تى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ وه‌ک په‌نابه‌ر له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ده‌کرێن. 




سه‌رچاوه‌ : گاردیان ، ئه‌ى بى سى نیوز


زۆرترین خوێندراو