روسیا و چین له‌دژى ئاگربه‌ستى حه‌له‌ب ڤیتۆیان به‌کارهێنا

12/7/2016 7:07:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ڕووسیا و چین دژ به‌ بڕیارێکى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش بۆ ڕاگه‌یاندنى هه‌فته‌یه‌ک ئاگر به‌ست له‌ حه‌له‌بى سووریا مافى ڤیتۆیان به‌کار هێنا.

ڤیتاڵى چورکن، باڵیۆزى ڕووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ بڕیارێکى له‌وجۆره‌ وا ده‌کات که‌ گرووپه‌ یاخیبووه‌کان له‌ ماوه‌ى ئاگر به‌سته‌که‌دا خۆیان ڕێک بخه‌نه‌وه‌.

سپۆتنیک بڵاویکرده‌وه‌ که‌ سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ جۆن کێرى هاوتاى ئه‌مریکیى خۆى له‌ واشنتۆن گفتوگۆ ده‌کات له‌سه‌ر پلانێک تا گروپه‌ چه‌کداره‌کان له‌ شاره‌که‌ بکشێنه‌وه‌.

به‌ پێى وته‌ى لاڤرۆڤ که‌ حکومه‌ته‌که‌ى پشتیوانى ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات له‌ هێرشى بۆ سه‌ر گروپه‌ چه‌کداره‌کان، پلانه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌که‌ که‌ گروپه‌کان له‌ شاره‌که‌ بکشێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ى نه‌کشایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى تیرۆریستى له‌ گه‌ڵدا بکرێت.


زۆرترین خوێندراو