ئێران: دووباره‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ناکه‌ینه‌وه‌

1/16/2017 4:05:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌وان دووباره‌ له‌سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمیى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێنج کۆ یه‌ک ناکه‌نه‌وه‌ ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ داڕێژراوه‌ و ته‌واو بووه‌.

عه‌باس عێراقچی، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ‌ ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ له‌ نێوان حه‌وت وڵاتدایه‌ و ته‌نیا له‌ نێوان ته‌نیا ئه‌مریکا و ئێراندا نییه‌ تا ئه‌مریکا یه‌کلایه‌نه‌ کۆتایى پێ بهێنێت و گومانى هه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا بتوانێ به‌ته‌نیا ئه‌وکاره‌ بکات. 

 هه‌روه‌ها وتوویه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا کارێکى وا بکات، هاوسۆزیى وڵاتان له‌گه‌ڵ ئێران زۆر ده‌بێ، چونکه‌ ئه‌مریکا بۆى نییه‌ به‌ ته‌نیا ئه‌و کاره‌ بکات.

شایانى باسه‌، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندبوو که‌ ڕێککه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێراندا پێویستى به‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌ ‌و ئه‌و ده‌توانێ مه‌رجى زیاتر به‌ سه‌ر وڵاتاندا بسه‌پێنێت.


زۆرترین خوێندراو