کۆمکارى عه‌ره‌بى لیژنه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى له‌دژى ئێران دامه‌زراوه‌

1/22/2017 5:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن ڕایگه‌یاند له‌ کۆمکارى عه‌ره‌بى لیژنه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى له‌دژى ئێران دامه‌زراوه‌ به‌ ناوى لیژنه‌ى "ده‌ستوه‌ردانه‌کانى ئێران له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بی".

ئاژانسى فارسى ئێرانى له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ى به‌ لێدوانێکى (خالد بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه‌) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن کردووه‌ که‌ تیایدا باس له‌وه‌ ده‌کات وڵاتانى ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نى هاریکاریى که‌نداو له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منیدان له‌ سنووره‌کانى عێراق و یه‌مه‌نه‌وه‌ و له‌و ڕووه‌وه‌ ئێرانیان وه‌ک یه‌که‌م هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منى بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ وه‌سف کردووه‌.

به‌پێى ئه‌و ڕاپۆرته‌، که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ى (الاهرام)یشدا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، به‌رپرسه‌که‌ى به‌حرێن دامه‌زراندنى لیژنه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى له‌ دژى ئێرانى له‌ کۆمکارى عه‌ره‌بى ئاشکرا کرد له‌ژێر ناوى "ده‌ستوه‌ردانى ئێران له‌ کاروبارى وڵاتانى عه‌ره‌بی" که‌ له‌و کۆمکاره‌دا جگه‌ له‌ به‌حرێن، هه‌ریه‌ک له‌ وڵاتانى میسر، ئیماراتى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بى و سعودیا تیایدا ئه‌ندامن. 

هۆشداریى ئه‌وه‌شى داوه‌ ئه‌گه‌ر تاران کۆتایى به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌کانى نه‌هێنێت، ئه‌وا به‌حرێن کۆمه‌ڵێک ڕێکارى سیاسى و دیپلۆماسى ده‌گرێته‌به‌ر و پرسه‌که‌ ده‌باته‌ ئه‌نجومه‌نى هاریکاریى که‌نداو و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی.


زۆرترین خوێندراو