ئه‌مریکا... سیمینارێک له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراق و کۆمارى کوردستان له‌دواى داعش

2/22/2017 4:07:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








په‌یمانگه‌ى هوودسون له‌ ئه‌مریکا سیمینارێک به‌ ناوی، ده‌وڵه‌تى عێراق و کۆمارى کوردستان له‌ دواى داعش ڕێکده‌خات.

 په‌یمانگه‌ى هوودسونى ئه‌مریکى له‌ ڕۆژى ٢٣ى شوبات سیمینارێک به‌ ناونیشانى ده‌وڵه‌تى عێراق و  کۆمارى کوردستان له‌ دواى داعش ڕێکده‌خات.

له‌و سیمیناره‌دا ژماره‌یه‌ک نووسه‌رو شاره‌زاى جیهانى وته‌یان ده‌بێ و به‌یان سامى عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ واشنتۆنیش له‌ یه‌کێک له‌ په‌نێڵه‌کاندا به‌شدار ده‌بێت.

په‌یمانگه‌که‌ ده‌ڵێ، له‌ ماوه‌یه‌کى کورتى داهاتوودا داعش له‌ عێراق کۆتایى پێ دێت، به‌ڵام کێبرکێکان له‌وێ کۆتاییان نایه‌ت.. له‌ په‌نێڵه‌کاندا ته‌وه‌رێکى گرنگ باسکردنى گرنگى کوردستان ده‌بێ بۆ جیۆ سیاسه‌تى ئه‌مریکا.


زۆرترین خوێندراو