ئوسترالیا که‌یسى 500 په‌ناخوازى عێراقى و سورى ڕه‌تکرده‌وه‌

3/26/2017 4:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






 
وه‌زیرى کۆچى ئوسترالیا ، پیته‌ر داتن، ڕایگه‌یاند حکومه‌تى ئوسترالیا که‌یسى 500 په‌ناخوازى به‌ڕه‌گه‌ز عێراقى و سورى ڕه‌تکردۆته‌وه‌. 

ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ئه‌و که‌سانه‌ بوون که‌ پێشتر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له‌ئوسترالیا له‌چوارچێوه‌ى پڕۆگرامى ساڵانه‌ى وه‌رگرتنى  مرۆیى په‌نابه‌راندا کردوه‌ به‌ڵام له‌پاش هه‌ڵسه‌نگاندنى که‌یسه‌کانیان ، به‌ووته‌ى وه‌زیرى کۆچى ئوسترالیا ، له‌به‌ر هۆکارى ئه‌منى که‌یسه‌کانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.

 پڕۆگرامى ساڵانه‌ى وه‌رگرتنى مرۆیى په‌نابه‌ران پڕۆگرامێکى حکومه‌تى ئوسترالیایه‌ به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیا بۆناو ئه‌و ووڵاته‌و ئه‌و که‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ که‌ بیانه‌وێت به‌ قاچاخ ڕوو له‌و ووڵاته‌ بکه‌ن.

هاوکات ، وه‌زیرى کۆچى ئوسترالیا ڕایگه‌یاند حکومه‌تى ئێستاى ئوسترالیا دووپاتیکرده‌وه‌ که‌ ته‌نها ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌رده‌گرن که‌ نابنه‌ مایه‌ى هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگاى ئوسترالی. 


زۆرترین خوێندراو