وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ قه‌ربووی پشووه‌كان ده‌كاته‌وه‌

06.02.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022 وەزارەتی پەروەردە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌ رۆژانی 12-13-15-16-17 دەوامی فەرمی دەکرێت ئەوەش بۆ قەرەبووکردنەوەی پشووەکانی مانگی 1ی 2022 کە بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا بڕیاری لەسەر درابوو.
ئەمساڵ بەهۆی بەفربارین و لافاوەوە بۆ ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان دەوامی خوێندن راگیرا. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئامانجی وەزارەتی پەروەردە لە هەموارکردنەوەی کاتی پشووەکان، قەرەبووکردنەوەی ئەو وانانەن کە نەخوێندراون.
پێشتر وەزارەتی پەروەردە لە ساڵنامەی خوێندنی 2021-2022، رۆژی 11-03-2022 وەک دەستپێکی پشووی بەهارە راگەیاندبوو، هەروەها رۆژی 25-03-2022شی وەکو دوایین رۆژی پشووی بەهارە راگەیاندبوو.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تاقیکردنەوەکانی بەراییەکانی پۆلی 12 لە 19-02-2022 دەستپێدەکات و لە 01-03-2022 کۆتاییان دێت. هەروەها تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی نۆیەم و 12ـی ئامادەیی لە 21-04-2022 دەستپێدەکات و لە 30-04-2022 کۆتاییان دێت.