عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی پارتی سۆسیال دیموكرات ده‌كات

30.05.2022
جەماوەر نیوز

ئەمرۆ دووشەممە ۳۰ی ئاياری ٢٠٢٢ عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی كرد له‌ مامۆستا ڕەسوڵ ڕەئوف، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی كەرکوکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و هۆگر عه‌بدولستار جەلەمۆردی کە خانەوادەکەی لە پرۆسەی ئەنفالدا جینۆسایدکراوون.
لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسی خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ کەسوکاری سەربەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی.

زۆرترین خوێندراو