بە ئاماده‌بونی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود کۆنفرانسی بۆڵۆنیاپرۆسێس دەستی بەکارەکانی کرد

28.08.2022
جەماوەر نیوز

کاتژمێر ۱۰ ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٨ی ئابی ۲۰۲۲ عه‌بدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کارەکانی یەکەمین ڕۆژی کۆنفرانسی بۆڵۆنیاپرۆسێس بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێری پایتەخت.
لەو مەراسیمەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرە بەڕێزەکان و پەرلەمانتاران و پسپۆڕانی زانکۆکانی کوردستان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد ، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ووتاری دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەگرنگی و بەهای زانستی ئەم سیستمەکرد بۆ باشترکردنی ڕەوش و کواڵیتی سێکتەری زانستی زانکۆکانی کوردستان.
بۆڵۆنیا پرۆسێس بریتیە لە کۆمەڵێک ڕێکارو تێگەیشتنی زانستی لە نێوان زانکۆکانی ئەوروپا بە مەبەستی ستانداردکردنی یەکەکانی خوێندن و ڕێکخستنی چوارچێوەی نیشتمانی بڕوانامەکان و داڕشتنەوەی ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و ڕاهێنان و پەیڕەو کردنی سیستمێکی تۆکمە بۆ پەرەپێدانی کواڵیتی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا.

زۆرترین خوێندراو