وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ساڵنامه‌ى خوێندنى ساڵی نوێی بڵاوده‌كاته‌وه‌

28.08.2022
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساڵنامه‌ى خوێندنى بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێى ساڵنامه‌كه‌ش، ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى خوێندن زوتر كۆتایی دێت.
له‌ساڵنامه‌ى خوێندنى په‌روه‌رده‌دا بۆ ساڵى خوێندنی (2022 ـ 2023) ڕۆژى 13ى مانگى داهاتوو ده‌ستپێكه‌و لە8ى 4ى 2023 تاقیکردنەوەی وەرزی دوەمی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی‌و پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجامدەدرێت.
هه‌ر له‌ساڵنامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، ڕۆژى 14ى 12ى 2022 تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات‌و ڕۆژى 25ى 12 تا 1ى 1ى 2023 پشوی وەرزی یەکەم دەبێت.
ئاماژه‌ به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دوه‌میش كراوه‌و تێیدا هاتوه‌، "ڕۆژى 2ى 1ى 2023 وەرزی دوەم دەستپێدەکات‌و لە1ى 4ى 2023شدا تاقیکردنەوەی وەرزی دوەمی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی‌و 12ى ئامادەیی دەستپێدەکات‌و له‌29ى 4ى 2023شدا تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دوەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات‌و تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی ده‌بێت، هاوكات له‌23ى 5 تاوه‌كو 1ى 6ى 2023 تاقیکردنەوەی خولی دوەمی پۆلە ناکۆتاکان‌و تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی خولی دوەم دەبێت.
هەر بەله‌ساڵنامەکەدا وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایكردوه‌، ڕۆژى 3ى 6ى 2023 تا 27ى 6ى 2023 تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی دەبێت‌و له‌6ى 8ى 2023 تا 14ى 8ى 2023 تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی 12ی ئامادەیی خولی دوەم دەبێت.
له‌ساڵى نوێى خوێندندا تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دوەمی پۆلە ناکۆتاکان لە29ى 4 تا 29ى 4 دەستپێدەکات، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە8ى 5 ده‌ستى پێكرد.

زۆرترین خوێندراو