عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود:دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان پەسندکراوه‌

27.10.2022
جەماوەر نیوز
عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هۆکاری وەستانی پێدانی زەوی بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکراکرد و باسی لە هەوڵەکان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان کرد.
عەبدوڵڵای حاجی مەحمود لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، باسی لەوە کرد لە سنووری شارەوانییەکان زەوی بۆ دابەشکردن نییە، هەر بۆیەش پرۆسەی پێدانی زەوی بە کەسوکاری شەهیدان بە شێوەیەکی کاتی وەستاوە.
 ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد لە سلێمانی هەندێ زەوی دابەشکراوە، بەڵام لە هەولێر و دهۆک ئەو کارە نەکراوە. هەفتەی پێشتر لیژنەیەکم راسپارد بۆ ئەوەی هۆکاری نەبوونی زەوی لە هەر سێ پارێزگاکە دیاری بکەن و دواتر ئێمە راپۆرتی لیژنەکە بۆ لایەنی پیوەندیدار بەرزدەکەینەوە.
عەبدوڵڵای حاجی مەحمود وتیشی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشنیاری ئێمەی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان پەسندکردووە و بڕیارە گفتوگۆی لەسەر بکەین.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەبارەت بە مینحەی زیندانیانی سیاسی رایگەیاند، پێویستە ناوی زیندانیانی سیاسی بە فیلتەری لیژنەی چاکسازیدا تێپەڕێت و دواتە بچینە قۆناغەکانی دیکە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ