ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
K24 - ههولێر:
لە هەرێمی کوردستان، رۆژانە شهش هەزار و 900 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و دواتر چارەسەر دەکرێت، كە تێچووی کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی هەر تۆنێکیش، نزیکەی 50 هەزار دینارە.
ئهمڕۆ سێشهممه (7ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه، کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی زبڵ و خاشاک، یەکێکە لە خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانی حکومەت و ساڵانەش خەرجییەكی زۆر بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەكرێت. لە هەرێمی کوردستان، رۆژانە شهش هەزار و 900 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و دواتر چارەسەر دەکرێت، كە تێچووی کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی هەر تۆنێکیش، نزیکەی 50 هەزار دینارە.
ئاراس فوئاد، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند: "پرسی ژینگە و بەتایبەتی سێكتەری خاشاكی رەق و چارەسەركردنی، لەلایەن كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە گرنگییەكی زۆری پێدراوە. هەنگاوەكانیش ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوە و تاقیكردنەوەدایە، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی هەولێر یەكێكە لەو پڕۆژانەی لەلایەن تیمێكی ڕاوێژكار و تایبەتمەندەوە، دەست بە تاووتوێكردنی كراوە؛ ئێمەش چاوەڕێی ڕاپۆرتی كۆتاییان دەكەین، بۆ ئەوەی بە زووترین كات پڕۆسەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".
هەروەها ئاراس فوئاد، گوتیشی: "بەپێی ئەو گرێبەستانەی ئەنجاممان داون، هیچ شارەوانی و شوێنێك لە هەرێمی كوردستان نییە، كە گرێبەستی بۆ ئەنجام نەدرابێت؛ سەرجەم شارەوانییەكان ڕێكار و كارەكانیان بۆ ڕێكخراوە و بە هەمان شێوە و سیستەم لە زبڵ و خاشاك خاوێن دەكرێنەوە. لە كاتێكدا حکومەتی هەرێمی كوردستان، جگە لە شوێنە بازرگانییەکان، هیچ بڕە پارەیەک لە بەرانبەر کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی زبڵ و خاشاک وەرناگرێت و وەک خزمەتگوزارییەکی خۆڕایی پێشکەشی هاووڵاتیانی دەکات".
راشیگهیاند: "لەپێناو پاراستنی ژینگەشدا، پلانی ئایندەی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە، شێوازی چارەسەرکردنی زبڵ و خاشاک بگۆڕێت و وا بکات دووبارە بەکاربهێندرێنەوە."

سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواخرا
لە ئەمریکا سەرۆكی دەستەی دەسپاكی بەشداری لە دیدارێكی نێودەوڵەتی دەكات
سێ بازرگان دهستگیر دهكرێن
عهبدوڵڵا حاجی مهحمود لەگەڵ بەرێوەبەرایەتى گشتى خزمەتگوزارى کەسوکارى شەهیدان کۆدەبێتەوە
بڕیار لهبهرژهوهندی جوتیارانی ههرێم دهدرێت
مژدهیهكی خۆش بۆ چوتیارانی ههرێم ڕاگهیهنرا