محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌ شاندێکى حزبى شیوعى کوردستان ده‌کات

31.01.2024
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ ۳۱ـى کانوونى دووه‌مى ۲٠۲٤ له‌ گوندى گوڵه‌خانه‌ى بنارى سورێن، محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود، به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و هه‌ڤاڵانى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان، پێشوازیانکرد له‌ شاندێکى حزبى شیوعى کوردستان که‌ پێکهاتبوون له‌ به‌ڕێزان ئه‌بو کاروان و سوبحى مه‌هدی، ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و فاخر زاهیر، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کان.
له‌دیدارێکدا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى پرسه‌ هه‌نوکه‌ییه‌ ناوخۆیى و ناوچه‌ییه‌کان و دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسى و ئه‌منییه‌کان کرا. 
هه‌ر له‌ودیداره‌دا، جه‌خت له‌ گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ و مێژوویى نێوان پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و حزبى شیوعى کوردستان کرایه‌وه‌.