ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌

27.10.2022
جەماوەر نیوز

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوه‌ته‌وه‌ بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی.
253 په‌رله‌مانتار له‌ هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ن بۆ به‌خشینی متمانه‌ به‌ كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كان و زۆربه‌ی به‌ربژێره‌كان له‌ هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ن.
ئه‌مشه‌و 21 كاندید متمانه‌یان پێده‌به‌خشرێت و كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌ 23 وه‌زاره‌ت پێدێت و به‌كه‌وته‌ی كورد 4 وه‌زاره‌ته‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ د. فواد حسێن و خالید شوانی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و وه‌زاره‌تی داد و بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ژینگه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌شتونه‌ته‌ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ری 

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ