
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
یانه‌ی وه‌رزشی به‌ختیاری ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ئه‌نجامی یاری یانه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر یانه‌ی خورماڵ بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی ڕونكردنهوهی یانه‌ی وه‌رزشی بهحتیاری:
ڕونكردنەوەیەك لەیانەی وەرزشی بەختیارییەوە
زۆرێك لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن و رۆژنامەنووسانی وەرزشی و پەیجە وەرزشییەكان پرسیارمان لێدەكەن سەبارەت بەئەنجامی یاری نێوان یانەكەمان و یانەی وەرزشی خورماڵ، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم ڕونكردنەوە بڵاو بكەینەوە:
1- یانەی وەرزشی بەختیاری لەو یارییەدا ئامانجی سەركەوتن و بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە بووە ، ئەو بەڕێزانەی لەیاریگا ئامادەی بینینی یاریكە بووبن دەزانن تاوەكو دواخولەكی یاریەكە یانەی وەرزشی بەختیاری توانای خۆی خستبوە گەڕ لەپێناو سەركەوتن . هەر شتێكی تر كەباس دەكرێت ڕاست نییەو هیچ بنەمایەكی نییە.
2- پێش دەست پێكردنی یاریەكە بە (5) خولەک ڕاهێنەر و سێ یاریزانی یانەكەمان یاریگایان جێهێشت .. كەهۆكارەكەی هیچ پەیوەندی بە یاریكردن بەئەنجامی یاری نێوان یانەكەمان و یانەی وەرزشی خورماڵەوە نەبووە ، بەڵكو دەگەڕێتەوە بۆئەوەی كە ئیدارەی یانەكەمان گەشتبووە ئەو بڕوایەی پێویستە هەندێك یاریزان پشویان پێ بدرێت كە لەیارییەكانی پێشووی یانەكەمان هۆكاری سەرەكی بوون بۆ بەدەست نەهێنانی ئەنجامی باش ، بۆ ئەم مەبەستەش چوار ڕۆژ پێش یاریەكەمان لەگەڵ یانەی خورماڵ، ڕاهێنەرمان ئاگاداركردۆتەوە کە پشوو بەو یاریزانانە بدات، ڕاهێنەریش بەو مەرجەی ئیدارەی یانەکە ڕازی بووە.
بەڵام بەپێچەوانەوە پێش دەست پێكردنی یارییەكە ، ڕاهێنەر هەمان ئەو یاریزانانەی هێناوەتەوە و پابەند نەبووە بە بەڵێنەكەیەوە .
بۆیە یانەكەش مافی ئەوەی پێنەدا هیچ كام لەو یاریزانانە یاری پێبكات .. ئەم یاریزانانەش یاریزانی تیپێكی میللین كە ڕاهێنەر خۆی ئەو تیپە میللیەش بەڕێوە دەبات .
بۆیە پێش دەستپێكردنی یاریەكە بە (5) خولەك ، ڕاهێنەرو ئەو یاریزانانە كە ژمارەیان 3 یاریزان بوو یاریگایان جێهێشت .
بۆیە یانەی وەرزشی بەختیاری یانەیەكی دێرینی پارێزگای سلێمانییەو ناو‌و ناوبانگی یانەكە لەهەمووشت بەگرنگتر دەزانێت.
زانیارى پێویست له‌سه‌ر به‌رزه‌فشارى خوێن
ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ت پێویسته بیزانیت
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پێشوازى له شاندێکى حزبى شیوعى کوردستان ده‌کات
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
محه‌مه‌د حاجى محمود پێشوازى له ژماره‌یه‌ک که‌سوکارى شه‌هیدان و نوسه‌رو که‌سایه‌تى ده‌کات

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
