
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
* ژماره و تێچووى پێوه‌رى زیره‌ک:
پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له کۆتایى ساڵى ٢٠١٧ى زایینى بڕیارى له‌سه‌ر درا و ده‌ست به جێبه‌جێکردنى کرا و تا ساڵى ٢٠٢٠ى زایینى نزیکه‌ى ٢٥٢٦١٧ هاوبه‌ش ئه‌م پێوه‌ره‌یان بۆ به‌سترا و دواى ئه‌وه‌ش هه‌م پڕۆسه‌ى به‌ستنى پێوه‌ره‌که خێراتر کرا و هه‌میش ڕاسته‌خۆ خرایه ئیش له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌کان و ئێستا زیاتر له ٦٦٣٦٦٥ هاوبه‌ش پێوه‌رى زیره‌کیان بۆ به‌ستراوه و بڕیار وایه تا کۆتایى ئه‌مساڵ هه‌موو هاوبه‌شانى کاره‌با پێوه‌ره‌که‌یان بۆ ببه‌سترێت که سه‌رجه‌م ملیۆنێک و ٤٨٠ هه‌زار هاوبه‌شن له سه‌رتاسه‌رى کوردستان، چونکه حه‌فتانه شه‌ش ڕۆژ و هه‌ر ڕۆژه‌ى له به‌یانییه‌وه تا کاتژمێر ٤ى عه‌سر کارى تێدا ده‌کرێت.
له پێوه‌رى زیره‌ک دوو فه‌یس کاره‌با ده‌به‌سترێت بۆ هاوبه‌شان له هه‌رێم که بڕى یه‌که‌میان ٤٠ ئه‌مپێره که زۆرترین هاوبه‌ش ئه‌م بڕه‌یان بۆ ده‌به‌سترێت و بڕى دووه‌میش نزیکه‌ى ٩٠ ئه‌مپێره. ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌ر ماڵێکى ئاسایى پێویستى به ٢٥ ئه‌مپێر هه‌یه.
تێچووى ئه‌م پێوه‌ره زیره‌که به بۆرد و پێوه‌ر و وایه‌ر و هێزى کاره‌وه هه‌مووى له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه که تێچووى به‌ستنى پێوه‌ره‌که بۆ هه‌ر هاوبه‌شێک نزیکه‌ى ١٠٠ دۆلارى ئه‌مریکى تێده‌چێت که سه‌رجه‌م ده‌کاته نزیکه‌ى ملیۆنێک و نیو دۆلار بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که و له‌گه‌ڵ به‌ستن و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و سیانه‌کردنى ده‌کاته نزیک ٢٠٠ دۆلارى ئه‌مریکى، له به‌رامبه‌ردا هیچ بڕه تێچوویه‌ک نه‌خراوه‌ته سه‌ر شانى هاووڵاتیانى کوردستان.
* سووده‌کانى پێوه‌رى زیره‌ک:
پێوه‌رى زیره‌ک چه‌ندین سوودى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و خودى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت که هۆکاره بۆ کۆنتڕۆڵکردن و باشترکردنى دۆخى کاره‌با که ده‌کرێت له‌مانه‌ى خواره‌وه‌دا کورتیان بکه‌ینه‌وه:
ـ ڕێژه‌ى به‌فیرۆدانى وزه‌ى کاره‌با که‌م ده‌بێته‌وه.
ـ ڕێژه‌ى کاره‌باى نیشتمانى بۆ هاووڵاتیان زیاد ده‌کات.
ـ بێ و نرخى کاره‌باى مولیده ئه‌هلییه‌کان، که‌متر ده‌بێته‌وه.
ـ که‌مى به‌کارهێنانى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کانیش هۆکاره بۆ کهمترپیسبوونى ژینگه و که‌مى ژاوه‌ژاو.
ـ نه‌مانى مه‌ترسى له‌سه‌ر سووتانى که‌ره‌سته کاره‌باییه‌کانى هاوبه‌شان، چونکه کاره‌باى نیشتمانى ٢٤٠٠ ڤۆڵتیه‌یه که‌چى موه‌لیده ١٧٩ بۆ ١٨٠ ڤۆڵتیه‌یه و که‌ره‌سته کاره‌بایى و ئه‌لیکترۆنییه‌کانیش له‌سه‌ر ڤۆڵتیهیهکى دیاریکراون و به‌م پێوه‌ره ئه‌م مه‌ترسییه دهڕهوهێتهوه.
ـ کۆنتڕۆڵکردنى ته‌زووى کاره‌با و نه‌مانى به‌رز و نزمى ئه‌و تهزوویه که مه‌ترسییه له‌سه‌ر هاوبه‌شان.
ـ پهیدابوونهوهى متمانه به کاره‌باى نیشتمانى له لایه‌ن هاوبه‌شانه‌وه.
ـ خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌کان له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ و ههراساننهکردنیان.
ـ که‌مبوونه‌وه‌ى سه‌رپێچى له لایه‌ن هاوبه‌شانه‌وه.
ـ دروستبوونى دادپه‌روه‌رى له دابه‌شکردنى وزه‌ى کاره‌با.
ـ ڕێگه‌خۆشکردن بۆ هاوبه‌شان تا خۆیان کۆنتڕۆڵى کاره‌باى ماڵه‌کانیان بکه‌ن.
ـ دانانى ده‌زگایه‌کى تایبه‌ت له نێو ماڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتى کاره‌با به کارت به کار بهێنێت و کۆنتڕۆڵى زۆر و که‌مى به‌کارهێنانه‌که‌ى بکات.
ـ پسووله‌ى پێدانى به‌هاى کاره‌باکه به ڕێکوپێکى و بێ دواکه‌وتن و به‌مه‌ش قه‌رز و پاره و قورسایى له‌سه‌ر هاوبه‌شان کۆ نابێته‌وه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052