ترەمپ چۆن و کەی دوردەخرێتەوە ؟

02.11.2019
جەماوەر نیوز
د.سه‌نگه‌ر سه‌یدقادر
دۆناڵد ترەمپ ئەمشەو ڕایگەیاند کە تەواوی پەیوەندیە تەلە فونیەکەی 25/7 لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیادا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە تیڤیەوە بڵاودەکاتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە هیچ هەڵەیەکی نەکردوە ناتوانن دوری بخەنەوە.
 سەرەتای کێشەکەی ترەمپ:
ڕۆژی  25/7 ترەمپ لە ڕیگای تەلەفونی کۆشکی سپیەوە تەلەفون زیلنسکی, سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات و پێی ڕادەگەیەنێت ئەگەر دۆسیەی  گەندەڵی جۆبایدنی کاندیدی سەرۆکایەتی دیموکراتەکان هەڵبداتەوە و زانیاریای پێبدات ئەوا فەرمان دەکات بە پەنتاگۆن لەڕووی سەربازیەوە هاوکاری ئۆکرانیا بکەن.
ئەو دۆسیەی ترەمپ داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردبوو زیندووی بکاتەوە مێژووەکەی بۆ ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧) دەگەڕێتەوە کە هۆنتەر بایدنی کوڕی جۆبایدن کە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوبردنی کۆمپانیای گشتی غازی ئۆکرانیایە تۆمەتبار کرابوو بە فێڵکردن و گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل, بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە ساڵی ٢٠١٧ داواکاری گشتی ئۆکرانیا داوایه‌كی بایدنی داخست, بەڵام ترەمپ لە پەیوەندیە تەلەفونیەکەیدا داوای زیندووکردنەوەی ئەو دۆسیەی لەسەرۆکی ئۆکرانیا کردبوو بەنهێنی، دوای چەند هەفتەیەک لەلایەن ئادەم  شێفی, سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە  ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفونیەکە ئاشکرا کراو و ترەمپیان بە پیشێلکاری گەورەی دەستوری و خیانەتی نیشتیمانی تۆمەتبار کرد.
دوا بەدوای زنجیرەیەک کۆبونەوە و لێکۆڵینەوە دواتر دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ یاسای لێپێچینەوە و دادگای کردن و دواتر لەکار دورخستنەوەی ترەمپی پەسەند کرد ئەگەر تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ بێتەوە
بڕیاریشە ڕۆژی ٧ ئەمانگە جۆن بۆڵتنی ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لەئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبێت بۆ شایەتی دان لەسەر ترەمپ کە شایەتی  دانەکەی بۆڵتن یەکلایکەرەوە دەبێت و کاریگەری لەسەر کۆنگرێسمانە کۆماریەکان دەبێت, چونکە بۆڵتن خۆی یەکێکە لەسەرکردە بەهێز و خاوەن نفوزەکانی کۆماریەکان.
دوای شایەتی دانەکەی بۆڵتن لە ڕۆژی ١٠ ئەمانگەدا  بەفەرمی ئەنجومەنی نوێنەران لیژینەی هەواڵگری کۆنگرێس ( ئەنجومەنی نوێنەران) ڕادەسپێردرێ بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان و سەلماندنی بەڵگەکانی تێوەگلانی ترەمپ.
شێوازیی دادگاییکردنی سەرۆکی ئەمەریکا:
١- سەرەتا دوای دەرچوونی یاساکە لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەران ڕادەسپێردرێ  بۆ لێکۆڵینەوە و دواتر ڕاپۆرتی خۆی ئامادەکات و دواتر ئەنجومەنی نوێنەران بەزۆرینەی دەنگ (٥٠+١) تۆمەت ئاراستەی ترەمپ دەکەن
٢- دوای تۆمەتبارکردنی فەرمی ترەمپ بە خیانەت و پێشێلکاری دەستور و ئاسانکاری و هێنانی دەستی دەرەکی بۆ دوستێوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمەریکادا، دۆسیەکە ڕەوانەی ئەنجومەنی پیران دەکرێت بۆ ئەوەی دادگایکردنی کۆتای ترەمپ دەستپێبکات
ئەوکات لە ئەنجومەنی پیران ئەگەر دوولەسەر سێی ئەنجومەنەکە(٦٦+١) دەنگیان بە دوورخستنەوەی ترەمپدا دواتر ترەمپ دووردەخرێتەوە و مایک پێنسی جێگری جێگای ترەمپ دەگرێتەوە تا هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوودان
  ترەمپ چۆن لەداوای پێشوتر ڕزگاری بوو؟
پێشتر ترەمپ ئەزموونی هاوشێوەی هەبووە و لەکاتی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ساڵی ٢٠١٦ ئیمەیڵی تایبەتی هیلاری کلینتن هاککراو  سەدان ئیمەیڵی هیلاری بڵاوکرانەوە کە بەشێوەکی نایاسای ئیمەیلی تایبەتی خۆی بۆ کاروباری حکومی بەکارهێنابوو بەوەش هیلاری لە هەڵبژاردندا دۆڕا.
دوای زیاتر لەساڵێک ڕووسیا بەوەتۆمەتبار کرا کە لەسەرداوای ترەمپ ئیمەیڵەکەی هاکردوە و دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا کردوە لە بەرژەوەندی ترەمپ و کۆنگرێس بۆ ئەومەبەستە لیژینەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەتی بەسەرۆکایەتی  ڕۆبەرت مۆلەر پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە
دوای زیاتر لە ساڵێک لێکۆڵینەوە لە مۆلەر ڕاپۆرتی کۆتای پێشکەشی وەزارەتی دادکرد، بەڵام ترەمپ بەبەکارهێنانی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ڕێگربوو لەوەی تەواوی ڕاپۆرڕەکەی مۆلەر پێشکەشی کۆنگرێس بکرێت بەوەش ئەو هەوڵەی لەکار دورخستنەوەی ڕاگرت.

زۆرترین خوێندراو