له‌ دهۆك 72 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌

14.06.2020
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، 14 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری ئەو پارێزگایە چاکبوونەتەوە، بەمەش ئێستا تەنیا 61 تووشبووی ڤایرۆسەکە لە پارێزگاکەدا ماون.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ 14ی حوزەیرانی 2020، چواردە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 دوای پشکنین بۆیان، دەرکەوت کە بەتەواوی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرکراون و گەڕاونەتەوە نێو کەسوکاری خۆیان".
تائێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک 133 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، بە چاکبوونەوەی ئەم 14 تووشبووەش، ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 72 کەس، بەو پێیەش ئێستا تەنیا 61 تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دهۆک ماون.

زۆرترین خوێندراو