پله‌كانی گه‌رمای هه‌رێمی كوردستان به‌رزده‌بێته‌وه‌

05.07.2020
جەماوەر نیوز
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی شەپۆلێكی گەرما ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ھەندێك ناوچە بەرزترین پلەی گەرما دەگات نزیك 50 پلەی سیلیزی.
فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان راگەیاند شەپۆلێكی گەرما روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات، تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بەردەوام دەبێت.
وتیشی: "بەرزترین پلەی گەرما لەنێوان 44 بۆ 47 پلە دەبێت، رۆژانە بە پلەیەك تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە، لە بەشی باشووری ھەرێمی كوردستان بەرزترین پلە دەگاتە 47 پلەی سیلیزی".
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد: "پلەكانی گەرما زیاتر لە كاتژمێر 11ی بەیانی تا كاتژمێر 4ی دوا نیوەڕۆ دەبێت، پێویستە ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن لە بەركەوتنی خۆر و رێنماییە تەندروستییەكانی بەرگری شارستانی لەبەرچاوبگرن".

زۆرترین خوێندراو