ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
دژه‌تیرۆری كوردستان دانپێدانانی بكوژی خێزانه كورده‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی دژه‌تیرۆری كوردستان:
ئه‌و تاونباره‌ى خێزانه كورده‌كه‌ى له به‌غدا كوشت ده‌ستگير كرا
دواى ئه‌وه‌ى زانياريمان ده‌ستكه‌وت كه ئه‌و بكوژه‌ى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسور لە بەغدا خێزانێكى کوردى به‌شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه كوشتوه كه خێزانه‌كه له دایک و باوک و کچێک‌یان پێكهاتبو و ناوبراو خۆى له هه‌ولێر حه‌شارداوه، دواى به‌شوێنداچون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينه‌وه و له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير بكرێت و دواى لێكۆڵينه‌وه ناوبراو دانى به تاوانه‌كه‌ى نا كه ئه‌مه‌ش ده‌قى دانپێدانانهكهيهتى:
ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبوی ساڵی ،1984 دانیشتوی بەغدا ناوچەی حەبیبيه، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی روسیا.
پيش 4 ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پيش دو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبو، چونکە قەرزاربوم، چومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بو، چەقۆیەک لە نزیکم بو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسه‌ره‌كه‌شى هاتەوه، من شۆک بوم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بو، نزیکی 10 هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسهيهکم دانا و دەرچوم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چومە ناوچەی قەنات و چه‌قۆ و مۆبايلهكانم لەوێ فڕێ‌دا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052