گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێم بۆ ئەوروپا دەستپێدەکاته‌وه‌

17.11.2020
جەماوەر نیوز
وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ وڵاتانی ئەوروپا راگەیێندرا، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
حوسێن جەلیل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هێڵی ئاسمانیی عێراقییە راگەیاند، دوای ماوەیەک وەستان بەهۆی رێکارەکانی پەتای کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە 15ی کانوونی یەکەمی 2020 دەستپێدەکەنەوە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هێڵی ئاسمانیی عێراقییە روونیکردەوە، وەکو هەنگاوی یەکەم گەشتە ئاسمانییەکانیان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بەرەو هەریەکە لە بەرلین، دۆسلدۆرف، فرانکفۆرت، لەندەن و کۆپنهاگن دەبن، دەشڵێت "بە دڵنیاییەوە ئەو گەشتانە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".

زۆرترین خوێندراو