په‌رله‌مانتارێك : عێراق زیاتر له‌ 169 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌

26.01.2021
جەماوەر نیوز

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند عيراق یەکێک لەو وڵاتانەی زۆرترین قەرزی کەڵەکە بووی لەسرە و لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە داواکردنی قەرزی زیاتر.
لەم گێژاوی قەیرانی داراییە دەرباز بوونی زۆر ئەستەمە، چۆنکە ھیچ روئیایەکی ستراتیجی و دووربینی نیە.
١٦٩،٢ ملیارد دۆلار قەرزارە و داوای شەش ملیردی تر ئەکات بۆ سالی ٢٠٢١.
بەشی ھەرە زۆری ئەم قەرزە تێچووی شه‌ڕی ھەشت ساڵەی ئێران و عیراق و شەڕی کەنداوە کە بۆ ئێمە بەجیماوە و ئێمەش چەندەھا ملیاردی تر و بەتاڵ کردنی تێکرای کانزا سەرشتیەکانی ئەخەینە سەر و وێرانەیەک بۆ نەوەی دوای خۆمان جێدەھێلین.

زۆرترین خوێندراو