ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بۆ مانگی رەمەزان هاتووە و لەئێستادا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی راگەیاند ئەگەرچى بڕیاربوو لە مانگى رەمەزاندا بەشەخۆراکی دوومانگ بدرێت بە هاوڵاتییان، بەڵام لەئێستادا بەشی مانگێکی هاتووە و دراوە بە بریکارەکانى خۆراک بۆ ئەوەى راستەوخۆ دابەشبکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا.
شەوکەت محەمەد دەشڵێت، ماددەخۆراکییەکان پێکدێت لە زەیت و شەکر، بڕیاریشە لەدوای مانگی رەمەزان بەشەخۆراکییەکەى دیکە بگاتە دەستیان و ئەوانیش راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052