سبەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت

17.06.2021
جەماوەر نیوز
سبەی هه‌ینی 18ی حوزه‌یرانی 2021 لە ئێران  هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 59 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.
عەلی خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران داوایکرد ده‌نگده‌ران بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان وتشی دەنگنەدان دەبێتە هۆی لاوازیی دەسەڵاتی ئێران و دوورکەوتنەوەی خەڵک لە رژێم. هەروەها گوتی کێشەکانیش بە دەنگنەدان چارەسەر ناکرێن.
ئەگەرچی دوای رەتکردنەوەی شیاویەتی زۆربەی بەربژێرەکان, تەنیا 7 کەس مابوونەوە، بەڵام لەو حەوت کەسەش لەماوەی هەفتەی رابردوو عەلیرەزا زاکانی و سەعید جەلیلی لە بەرژەوەندیی رەئیسیی کشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنەکە راگەیاند و موحسین مێهرعەلیزادەش کە بە بەربژێرێکی ریفۆرمخواز دادەنرا (هەرچەند پشتیوانیی ریفۆرمخوازەکانی نەبوو) بەبێ ئەوەی پشتیوانیی لە هیچ بەربژێرێک رابگەیێنێت، کشانەوەی خۆی راگەیاند.
ئیستا بەربژێرەکانی ئەمانەن:
1- ئیبراهیم رەئیسی
2- موحسین رەزایی
3- عەبدولناسر هیممەتی
4- ئەمیر حوسێن قازی زادەی هاشمی





زۆرترین خوێندراو