ئەمڕۆ ئیبراھیم رەئیسی سوێندی یاسایی دەخوات

05.08.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەكەی سوێندی یاسایی دەخوات. سەرۆكی ھەرێمی کوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان بەشدار رێوڕەسمەکە دەبن.
دوای ئەوەی لەبەردەم رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران رێوڕەسمی دەستاودەستكردنی دەسەڵات لەنێوان حەسەن روحانی و ئیبراھیم رەئیسی دا كرا، بڕیارە ئەمڕۆ لە رێورەسمێكدا ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆك كۆماری ئێران سوێندی یاسایی بخوات.
ھاوكات بەھۆی ئەو رێوڕەسمە ئەمڕۆ لە تاران پشووی فەرمی راگەیاندراوەو لەكاتی رێوڕەسمەكەشدا گەشتەكان بەسەر ئاسمانی تاران دەوەستێندرێن.
ئیبراهیم ره‌ئیسى، لە 13‌مین هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى کۆماری ئێران، کە لە 18/6/2021 بەڕێوەچوو، به بەدەستهێنانی‌ 18 ملیۆن ده‌نگ کە دەکاتە 62٪ی  ده‌نگى به‌شداربووان، وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.

زۆرترین خوێندراو