محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی باپیر كامه‌لا ده‌كات

03.02.2022
جەماوەر نیوز
بە بۆنەی ۲۷ هەمین ساڵیادی دامەزراندی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان محەمەد حاجی مەحمود بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز باپیر کامەلا دەکات.
بۆ بەڕێز/ کاک باپیر کامەلا سکرتیری پارتی کریکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان.
به‌ بۆنه‌‌ى (27) ساڵەی دامه‌‌زراندنى پارته‌ تیكوشەرەكەتان، پارتی کریکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان جوانترین پیرۆزبایتان پیشکه‌ش ده‌‌که‌ین
ساڵیادی دامه‌‌زراندنی ( پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان ) له قوناغیكی هەستیاردا بوو كه گەلەكەمان ڕووبەڕوی بارودوخیكی نەخوازراوو سەختی ناوخوی بووبووه، ئه‌مرۆ له‌ هه‌لومه‌رجێکدا ئه‌و یاده‌ پیرۆزه‌ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ به‌گشتى به‌ڕه‌وشێکى هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێت، له‌ ئێستادا گه‌لى کوردستان پێویستى زیاترى به‌ یه‌کگوتارى و یه‌کڕیزى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان هه‌یه‌ بۆ پاریزگاری كردن له كوردستان و بەدەستهینانی مافه دەستورییی و یاساییەكان و ئاسایى کردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناوخوى هه‌ریمى کوردستان و باشترکردنى ژیان و بژیۆى ‌هاولاتیان.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ پته‌وکردنى زیاتری په‌یوه‌ندیه‌کانى هەردوو حزب (حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان ) ده‌که‌ینه‌وه‌ و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
دووباره‌ پیرۆزباى یادى (27) ساله‌ى دامه‌زراندنى حزبه‌ تیکۆشه‌ره‌که‌تان لێ ده‌که‌ین.
لەگەڵ ڕێزمدا
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۲/۲/۲
ئەڵمانیا

زۆرترین خوێندراو