سبه‌ی نرخی كارتی كۆڕه‌ك تلیكۆم داده‌به‌زێت

30.11.2022
جەماوەر نیوز
كۆڕك تلیكۆم له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ سەرجەم بەشداربووانمان ئاگادار دەکەینەوە کە باجی زیادکراوی 20%ی نرخی کارتی پڕکردنەوە ڕادەگیرێت، ئەوەش بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنماییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن.
واتا نرخی کارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی کە نووسراوە، بۆ نموونە کارتی باڵانسی 5,000 بە نرخی 5,000 د.ع دەفرۆشرێت.
سەرجەم بنکەکانی فرۆشتن و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمان لەم بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە و ئەم بڕیارە هەموو جۆرە کارتەکان دەگرێتەوە، و ئێمە بەرپرسیاری هیچ زیادەڕەوییەک نین و ئەم بڕیارە لە 2022/12/1 دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

زۆرترین خوێندراو