له‌سه‌ر هێلكه‌ دوو كه‌سك ده‌ستگیر ده‌كرێن

17.05.2023
جەماوەر نیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق ده‌ستیانبه‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرت كه‌ هه‌زارو 300 كارتۆن هێلكه‌ی‌ تێدا بووه‌ كه‌ هیچ به‌روارێكی‌ ده‌رچوون‌و به‌سه‌رچوونی‌ له‌سه‌ر نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس كه‌ بارهه‌ڵگرێك له‌كۆگایه‌كدا بڕی‌ هه‌زارو 300 كارتۆن هێلكه‌ی‌ تێدایه‌و هیچ به‌روارێكی‌ ده‌رچوون‌و به‌سه‌رچوون له‌سه‌ر هێلكه‌كان نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌نیاز بووه‌ له‌ناو بازاڕدا ساغی‌ بكاته‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق بەهاوکاری لیژنەکانی ئابوری قایمقامییەت توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌و هێلكه‌كاندا بگرن.
له‌هه‌مانكاتدا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن. 

زۆرترین خوێندراو