سبەی دەست بەوەرگرتنی گەنم دەکرێت

26.05.2023
جەماوەر نیوز

سایلۆی سەیدسادق لە ڕاگەیەنراوێکدابڵاویکردەوە رۆژی شەممە ٢٧ی ئایاری٢٠٢٣ یەکەم رۆژی دەست پێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە بۆ وەرزی /٢٠٢٣ .
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووەت وەزارتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی سنوردار کردوە، واتە گەنم تەنها لەو جوتیارانە وەردەگیرێت کە لەلایەن وەزارتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ناوەکانیان نێردراوە بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق . بۆیە داواکارین لە جوتیارانی خۆشەویست سەردانی هۆبە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکانیان بکەن ، بەمەبەستی هێنانی پشتگیری بۆ سایلۆکەمان ، بە مەبەستی ڕادەست کردنی گەنمەکانیان .

زۆرترین خوێندراو