
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، له باره‌ی په‌لاماردانی ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری كورد له توركیا و ده‌ستگیركردنیان،
راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئاشکرایە ئاڵای
ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و
ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیه‌ندراوێک لە لایەن گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە
بارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاوڵاتییەکی هەرێمی
کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا، تووشی پەلاماردان و دەستدرێژی بوونەوە بە هۆی
ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن، دواتر دەستگیركراون و بە نیازن
بیاندەنە دادگە.
ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە
ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ
پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.
بۆیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی
نیگەرانی لەو رووداوە، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە
لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تا بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان
ئازاد بکرێن.
ئه‌مه له كاتێكدایه هێرشكردنه سه‌ر ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری توركیا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام تائێستا به‌رپرسانی توركیا هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052