
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە "قابیلی جێبەجێکردن نابێت".
ده‌قی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكی هه‌رێم
له كاتێكدا
عيراق به دۆخێكى ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت، به‌داخه‌وه بڕيارێكى دادگاى
باڵاى فيدراليى عيراق كه ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان به
ناده‌ستوورى داده‌نێت، هه‌رێمى كوردستانى تووشى نيگهرانييهكى گه‌وره
كرد.
پێمانوايه ئه‌م بڕياره‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى
كه پشتى به ياسايهكى سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوو به‌ستووه، بنه‌ماكانى
فيدرالى و مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستانى پشتگوێ خستووه و
له‌گه‌ڵ گيانى ده‌ستوور و سيستمى فيدراليدا نايه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزى
واقعيش قابيلى جێبه‌جێكردن نابێت.
ئه‌م بڕياره هه‌روه‌ها كێشه‌كانى نێوان
حكوومه‌تى فيدرالى عيراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر دۆسيه‌ى
نه‌وت و گاز ئاڵۆزتر ده‌كات كه به درێژاييى ساڵانى ڕابردوو هه‌وڵى
چاره‌سه‌ركردنيان دراوه و له چه‌ند قۆناغێكدا هه‌نگاوى به‌ره‌و
چاره‌سه‌ركردن هه‌ڵێناوه.
پێمانوايه دادگاى باڵاى فيدرالى له جياتى
ئه‌م بڕياره، ده‌بوايه بڕيار بدات كه حكوومه‌تى فيدرالى عيراق له‌گه‌ڵ
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور له‌سه‌ر كێشه‌كان و پرسى نه‌وت
و گاز بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عيراقدا بێت.
چاوه‌ڕوانيمان له دادگاى باڵاى فيدراليى عيراق
هه‌يه و داوا ده‌كه‌ين پێداچوونه‌وه به بڕياره‌كه‌يدا بكات و بنه‌ماكانى
ده‌ستوور و سيستمى فيدرالى ڕه‌چاو بكات بۆ ئه‌وه‌ى مافه ياسايى و
دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان پێشێل نه‌كرێن و نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوونى
زياترى دۆخى سياسى كه زيان به به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عيراق به‌گشتى
ده‌گه‌يه‌نێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/15
سه‌رۆكی هه‌رێم : ئه‌ركی دادوه‌ره ڕێگه نه‌دات هیچ كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت
ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا
سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆبونه‌وه‌دان
لە تورکیا پێشوازی لە سەرۆکی هەرێم دەکرێت
سه‌رۆكی هه‌رێم: ئه‌ركی به‌غدایه موچه‌ی هه‌رێم دابینبكات

.jpg)

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
