محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

16.02.2022
جەماوەر نیوز
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی شتاینمایەر سەرۆکی هەڵبژێراوی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی ده‌كات ، له‌ په‌یامه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هاتووه‌ " سەرکەوتنی شتاینمایەر وەک دۆستێکی نزیک بە گەلی کوردو حزبی سوسیاڵیست دیموکراتی کوردستان دەستکەوتێکی گرنگە بۆ هاوکارو هەماهەنگی کردنی زیاتری وڵاتی ئەڵمانیا بەرامبەر بە گەلی کورد".
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
بۆ بەڕێز/ شتاینمایەر سەرۆکی هەڵبژێراوی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی

جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و گەلی ئەڵمانیا دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا، هەڵبژاردنەوەی
فرانک ۆوڵتەر شتاینمایەر لەخولێکی تری لە پۆستی سەرۆک کۆماری، لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە بەزورینەی دەنگ، گەواهی تواناو دڵسۆزی
و خەمخۆری شتاینمایەر دووپات دەکاتەوە بۆ گەلی ئەڵمانیا، کە بۆ خولێکی تری پێنج ساڵە هەڵدەبژێرێتەوە، سەرکەوتنی شتاینمایەر وەک دۆستێکی نزیک بە گەلی کوردو حزبی سوسیاڵیست دیموکراتی کوردستان
دەستکەوتێکی گرنگە بۆ هاوکارو هەماهەنگی کردنی زیاتری وڵاتی
ئەڵمانیا بەرامبەر بە گەلی کورد، هیوادارین سەرکەوتوو بن لە ئەرکەکانتاندا و بەردەوام بن بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانمان لەپێناو
بەرقەرارکردنی دیموکراسی و ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا
جارێکی تریش پیرۆزبایی خۆمانتان پێشکەش دەکەین
هەر سەرکەوتووبن
لەگەڵ ڕێزمدا
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۲/۲/۱٥
ئەڵمانیا