هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران دابه‌شده‌كرێت

17.02.2022
جەماوەر نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا هەموو رێکارەکانی پەیوەست بە خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران تەواوبوون هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت.
رۆژی پێنجشەممە 17ی شوباتی 2022، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ھەرێمی کوردستان بە راگەیاند، "ھەموو رێکارەکانی تایبەت بە خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران تەواو بوون، بەڵام بەھۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان تاوەکو ئێستا نەتواندراوە دەرماڵەکە بەسەر خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابەشبکرێت".
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، "چەکی پارەی دەرماڵەی خوێندکاران رەوانەی بانکەکان کراوە و ئەگەر کێشەی کاشمان بۆ دروستنەبێت، هەفتەی داهاتوو دەرماڵەکە بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکەین".