سێ ملیۆن فەردە ئارد دابەش دەکرێت

16.02.2026
جەماوەر نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکردنی سێ ملیۆن فەردە ئاردی بەسەر بریکارەکاندا ڕاگەیاند، باسی لەوەشکرد کە چاودێرییەکان چر دەکرێنەوە.
وەزارەتی بازرگان عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە چوارچێوەی پلانی دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکان بۆ هاووڵاتییان، سێ ملیۆن فەردە ئارد بۆ بریکارەکان دابین کراوە.
هاوکات جەختی کردەوە کە تیمەکانی چاودێری بەردەوامن لە سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی پرۆسەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردن لە سەرجەم پارێزگاکاندا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیمە هاوبەشەکان نموونەی ئاردیان لە ئاش و بریکارەکان وەرگرتووە بۆ پشکنینی تاقیگەیی، هەروەها پشکنین بۆ نانەکەی ئەنجامدراوە سەلماندراوە ئاردەکە گونجاوە و بۆ نان لەگەڵ مەرجەکاندا دەگونجێت.

بابەتی هاوشێوە