خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ئاشكراكرا

16.02.2026
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ڕاگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و خاڵی سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌مواركراوی لیژنه‌كان.

به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا، ده‌نگ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی هه‌مواركراوی تایبه‌ت به‌ لیژنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها له‌ بڕگه‌ی دوه‌میشدا ده‌نگ له‌سه‌ر ناوی لیژنه‌كان و ئه‌ركه‌كانیان ده‌درێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ گفتوگۆی گشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی ڕاپۆرتێکی كرد لەسەر بارودۆخی دەرچوانی به‌شه‌ پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان و ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی ده‌ركرد و یه‌كێك له‌ راسپارده‌كانیش، دامه‌زراندنی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان بو.

بابەتی هاوشێوە