سیستانی: چاتکردن حەرامە

16.02.2026
جەماوەر نیوز
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق چەند فەتوایەکی نوێی سەبارەت بە پەیوەندیکردنی نێوان ژن و پیاو لە ڕێی ئینتەرنێت بڵاوکردەوە و دەڵێت چاتکتدن حەرامە.
نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی بالای شیعەکان وەڵامی چەند پرسیارێکی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سیستانی کراوە کە بەم شێوەیەیە؛
دەربارەی بەرنامەکانی گفتوگۆی گشتی:
پرسیار: لە ئینتەرنێتدا هەندێک بەرنامە هەن کە چین و توێژە جیاوازەکانی تێدایە و باسی بابەتە جۆراوجۆرەکان دەکەن؛ ڕاتان چییە دەربارەی گفتوگۆکردنی نێوان گەنجان (کچان و کوڕان) لەم جۆرە بەرنامانەدا؟
وەڵام: دروست نییە (جائیز نییە) ئەگەر دڵنیایی نەبێت لە نەکەوتنە ناو کاری حەرامەوە، تەنانەت ئەگەر بە شێوەیەکی پلەبەندی و هەنگاو بە هەنگاویش بێت بەرەو حەرام.
 دەربارەی دروستکردنی هاوڕێیەتی:
پرسیار: حوکمی دروستکردنی پەیوەندی یان هاوڕێیەتی لە نێوان ژن و پیاو لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە چییە؟
وەڵام: دروست نییە.
 دەربارەی گفتوگۆی نووسین (چات):
پرسیار: حوکمی شەرعی چییە بۆ ئەو گفتوگۆیانەی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە تەنها بە نووسین (نەک دەنگ) لە نێوان کوڕ و کچدا ئەنجام دەدرێن؟
وەڵام: دروست نییە ئەگەر ترسی کەوتنە ناو حەرامی لێ بکرێت، تەنانەت ئەگەر بە ڕاکێشان و هاندانی هەنگاو بە هەنگاویش بێت بەرەو کاری حەرام.

بابەتی هاوشێوە