هه‌سه‌ده‌ و ڕوسیا رێككه‌وتن

13.10.2019
جەماوەر نیوز
ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند هه‌سه‌ده‌ و ڕوسیا ڕێكه‌وتوون منبج و كۆبانی راده‌ستی سوپای سوریا بكرێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای سوریا گه‌ڕایه‌وه‌ منبج.
ئەوەشی خستۆتەڕوو لە داهاتوودا هێزی ڕوسیا و سوریا دەچنە کۆبانێ.
ئەمه‌ لەکاتێکدایە دوێنێ مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکیدا بە ئەمریکای راگەیاندووە ئەگەر ئامادەنین پارێزگاری لەناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بکەن، ئەوا باشترە رێگەبدەن هەسەدە هاوکاری لە سوریا و روسیا وەربگرن.