هەسەدە کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیندانی غوێرانی ڕاگەیاند

30.01.2022
جەماوەر نیوز

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند دوای 10 رۆژ لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانیان بەهاوکاری هاوپەیمانان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی كانونی دووه‌می 2022 تەواوی زیندانی غوێران لەپارێزگای حەسەکەی رۆژئاڤای کوردستان کۆنتڕۆڵکرایەوە.

بەگوێرەی ئامارێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەو ماوەیەدا 332 چەکدار و هاوڵاتی مەدەنی لەئەنجامی روبەڕبونەوەی هەسەدە لەگەڵ چەکدارانی داعش کوژراون، لەو ژمارەیەش 246 چه‌كداری داعش كوژراون،
 دوێنێش هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری دیکەی داعش دەستگیرکران کە بەشداربون لەو یاخیبونەی ئەندامانی رێکخراوەکە رۆژی 20ی ئەم مانگە لە گرتوخانەی غوێران لە حەسەکە ئەنجامیاندا، تائێستاش زیاتر لە 1000 چەکدار دەستگیرکراونەتەوە.

 


زۆرترین خوێندراو