هێلەری کلنیتن داستانەکانی کچانی یەپەژە دەکاته‌ فیلم

26.01.2021
جەماوەر نیوز

داستانەکانی بە دەستی شەڕڤانانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە شەڕی دژی داعش لە کۆبانی تۆمارکران، لەلایەن کۆمپانیای HiddenLight ی هێلەری کلنتن و کچەکەی بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکۆمێنتاری دەکرێنە زنجیرەی تەلەفیزیۆنی.
هێلەری کلنتن وەزیری پـێشووی دەرەوەی ئەمەریکا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و خۆشحاڵی خۆی لەم بارەیەوە دەربڕی و لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ئەوپەڕی خۆشحاڵم بۆ یارمەتیدان لە بڵاوکردنەوەی چیرۆکی ئەم ژنە سەرسوڕهێنەرانە."

زنجیرە تەلەفیزیۆنیـیەکە بە پشت بەستن بە پەرتووکی کچانی کۆبانی The Daughters of Kobani بەرهەم دەهێنرێت کە لە نووسینی نووسەری بە ناوبانگی ئەمەریکایی خانم گێڵ زیمەک لێمنە Gayle Tzemach Lemmon .
کتێبەکە لەسەر بنەمای سەدان کاتژمێر لە چاوپـێکەوتن و ڕاپـۆرتی مەیدانی سەبارەت بە شەڕڤانانی یەپەژە نووسراوە. تیایدا باسدەکرێت چۆن بوێرانە ڕووبەڕووی داعش بوونەتەوە و کاریان کردووە بۆ یەکسانی لە نێوان ژن و پـیاودا و ئەمەش وایکرد ببنە جێی ڕێزی هێزەکانی ئەمەریکا، بۆیە زۆر پشتیوانیان لێکردوون.
بڕیارە کتێبەکە لە 16 ی مانگی دووی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە.
هێلەری کلنتن لە لێدوانیدا بۆ ماڵپەڕی دێدلاین لەم بارەیەوە گوتویەتی "کچانی کۆبانی" ڕۆمانێکی ئاسایی نیـیە لەسەر ژنانی بوێر و ئازا کە خەبات دەکەن لە پـێناو دادپەروەری و یەکسانی.

ئەمڕۆ ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ بوو، پاش 133 ڕۆژ شەڕکردن لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، توانرا شارەکە له‌ كه‌وتن بپارێزرێت و هێزەکانی پێشمەرگە هاوشان له‌گه‌ڵ لەگەڵ هێزە کوردییەکانی دیکە ڕۆڵی به‌رچاویان بینی. 


زۆرترین خوێندراو