هەسەدە هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرتووخانەکەی حەسەکە زیاده‌كات

23.01.2022
جەماوەر نیوز
دانیشتوان و کاربەدەستان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن، گەمارۆی خۆیان لە بەندیخانەیەکی زیندانییە گومانلێکراوەکانی داعش توندتر کردووە، دوای ئەوەی زیندانییەکان بۆ ماوەیەک دەستیان بەسەر گرتووخانەکەدا گرتبوو.
بەلایەنی کەم 70 زیندانی لەهێرشەکەی سەر بەندیخانەکە لەڕۆژهەڵاتی سوریادا کوژران، کە لەڕۆژی پێنج شەممەوە دەستی پێکردبوو. شایەتحاڵەکان و بەرپرسەکان ڕایانگەیاند، کە چەکدارەکان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک دەروازەکانی زیندانەکە تەقاندەوە و هاوکاری دەیان زیندانیان کرد بەرەو گەڕەکی غوێرانی حەسەکە هەڵبێن.
هێزەکانی هەسەدە لە سەرەتادا وتیان کە پلانەکەیان پوچەڵ کردەوە و 89 چەکداریان دەستگیر کرد کە لە نزیکەوە داڵدەیان دابوو، بەڵام دواتر دانی بەوەدا نا کە زیندانییەکان دەست بەسەر بەشێک لە بەندینخانەکەیان گرتووە.
پنتاگۆن پشتڕاستی کردەوە کە هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە بۆ پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ کۆتاییهێنان بە ڕەوشی ناو بەندینخانەکە.

زۆرترین خوێندراو