ئه‌مریكا سزای توركیا ده‌دات

14.10.2019
جەماوەر نیوز
نانسی پیلۆسی ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی له‌ كۆنگرێس پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی سوپا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ئاماده‌ ده‌كه‌ن.
ناوبراو وتیشی پڕۆژه‌ی سزادانی توركیا ئاماده‌ ده‌كرێت، كه‌ سزاكانی زۆر قورسترن له‌و سزایانه‌ی تا ئێستا كۆشكی سپی به‌رامبه‌ر به‌ توركیا به‌كاری هێناوون.