ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
دەیڤ وۆڵس، سەرۆکی دامەزراوەی فێیەر بۆ وزە و سەرچاوەکانی نەوت و گاز پێشبینییەکانی بۆ نرخی نەوت ده‌خاته‌ڕوو و هێمار بۆ ئه‌وه ده‌كات قۆناغی دوای پەتای کۆرۆنادا کە ئێستا دەستیپێکردووە، بازاڕی نەوت جووڵەی تێدەکەوێت و لەم ساڵی 2021ەدا نرخی نەوت لانیکەم 100 دۆلار دەبێت و ئەگەریشی هەیە بگاتە 130 دۆلار.
سەرۆکی دامەزراوەی فێیەر ئاماژەی بەوەشدا، ساڵی 2021 بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەموو عێراق سەبارەت بە نرخی نەوت و گاز ساڵێکی سەرنجڕاکێش دەبێت.
ناوبراو وتیشی پێشبینی دەکەم لە داهاتوویەکی نزیکدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 130 دۆلار.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەیڤ وۆڵس ئاماژەی بەوە دا: بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت بەهۆی سیاسەتەکانی وزەی تایبەت بە ئیدارەی بایدنە، "لە مەودایەکی کورت‌دا من پێشبینی لە پڕ هەڵکشانی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەکەم لەناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052