هێرشكردنه‌ سه‌ر وێستگه‌ی نه‌وتی سعودیه‌ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌

14.05.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 14ی ئایار دوو وێستگەی دەرهێنانی نەوت لە ریازی پایتەختی سعوودییە لە لایەن دووفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەریان.
خالید فالح، وەزیری نەوتی سعوودییە ڕایگه‌یاند هێرشەکان بۆ سەر وێستگەکانی دەرهێنانی نەوت بوون، بەڵام نەبوونە هۆی وەستاندنی هەناردەی نەوت تیایاندا.
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ ڕوو هێرشەکان ئەوە دەسەلمێنن هەڕەشە لەسەر هەناردەی نەوتی جیهانی هەیە و دەبێت رووبەڕووی هێرشكه‌ران بینه‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وتی سعودیه‌ نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی به‌ ڕێژه‌ی له‌ 1% و نرخی نه‌وت گه‌شته‌ 71 دۆلاری ئه‌مریكی

زۆرترین خوێندراو