عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود: سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ قه‌ته‌ر بۆ بره‌ودان بووه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان

17.02.2022
جەماوەر نیوز
عه‌دیودڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان ڕایگه‌یاند بەیاوەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی حکومی، سەردانی وڵاتی قەتەرمان کرد.
وتیشی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەوحەی پایتەخت و شاری خور سەردانی چەند دامەزراوەیەکی ئەو ووڵاتەمان کرد .
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد لە سەردانەکەماندا بە جیا له‌گه‌ڵ هەریەک لە شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژمارەیەک وەزیری دەوڵەتی قەتەر کۆبووینەوە.
وتیشی سەردانی سەرۆکی حکومەت و شاندی یاوەری بۆ بره‌ودانە به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له‌ بواره‌كانى ئابوورى ، بازرگانى و وه‌به‌رهێنان.