
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ژمارەیەك رۆژنامەنووسی شاری سلێمانی بۆ بەشداریكردن لە خولێكی رۆژنامەوانی تایبەت بە چۆنێتیی دروستكردنی هەواڵ و شێوازی داڕشتنی راپۆرت، لە شاری ئەسفەهانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن خولەكە لە چوارچێوەی چالاكییەكی هاوبەشی لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و رۆژنامەی جام كورد بە هاوكاریی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO بۆ 17 رۆژنامەنووسی شاری سلێمانی رێكخراوە. خولەكە بە دوو قۆناغ بەڕێوەچوو لەهەردوو شاری سلێمانی و ئەسفەهان .
كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەوبارەیەوەبە جەماوەرنیوزی رایگەیاند: خولەكە دوو قۆناغە، قۆناغی یەكەم لە كۆتایی ساڵی رابردوودا لە شاری سلێمانی بەو رۆژنامەنووسانە وتراوەتەوە و ئێستا رۆژنامەنووسانی فێرخواز لە شاری ئەسفەهانن بۆ تەواوكردنی قۆناغی دووەمی راهێنانەكە و بەگشتی 100 كاتژمێری وانە بە رۆژنامەنووسەكان دەوترێتەوە. وتیشی: وانەكانی هەردوو قۆناغەكە لەلایەن مامۆستایان شەهریاری گەنجی، سەید عەلی محەمەد رەزەویی و حەسەنی رەزایی-ەوە پێشكەش دەكرێن، كە سێ ئەكادیمستی شارەزا و راهێنەری نێودەوڵەتین.
ئاماژەی بەوەشدا: لە هەردوو قۆناغی خولەكەدا وانەی تیۆری و پراكتیكی و چەندین بابەتی گرنگ پێشكەشدەكرێن، لەوانە زانیارییە میدیاییەكان و كاریگەرییەكانی میدیا و سۆشیال میدیا لەسەر دانیشتوانی جیهان و كۆمەڵگە بە گشتی ، هەروەها جیاوازییەكانی هەواڵ و داڕشتنەوەی راپۆرت لە میدیاكانی خۆرئاوا و خۆرهەڵاتدا لەگەڵ چەندین زانیاری تری میدیایی. قۆناغی دووەمی خولەكە لە شاری ئەسفەهان ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت و رۆژانە بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر لەلایەن سێ ئەكادیمستی شارەزا و راهێنەری نێودەوڵەتییەوە، وانە بە رۆژنامەنووسان دەوترێتەوە. كاروان ئەنوەر باسی لەوەشكرد، بۆ یەكەمجارە ژمارەیەك رۆژنامەنووس بۆ خولێكی رۆژنامەوانی بنێردرێنە دەرەوەی وڵات. بەشداربوانی خولەكە پێكهاتوون لە 17 پەیامنێر و خوێندكاری زانكۆ و چالاكوانی بواری میدیا، كە لە كەناڵە جیاوازەكانی راگەیاندندا لە شاری سلێمانی كار دەكەن. بڕیاریشە دوای تەواوكردنی خولەكە، بڕوانامەی بەشداریكردن ببەخشرێتە بەشداربوان.
زانیارى پێویست له‌سه‌ر به‌رزه‌فشارى خوێن
ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ت پێویسته بیزانیت
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پێشوازى له شاندێکى حزبى شیوعى کوردستان ده‌کات
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
محه‌مه‌د حاجى محمود پێشوازى له ژماره‌یه‌ک که‌سوکارى شه‌هیدان و نوسه‌رو که‌سایه‌تى ده‌کات

.jpg)

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
