ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
دیار که‌رکوکى
له‌سنورى شارۆچکه‌ى خورماتوو بۆسه‌یه‌کى هاوبه‌شى هێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى و سوپاى عێراق له سنورى شارۆچکه‌ى خورماتوو بۆ تیرۆرستانى داعش دانراو به‌وهۆیه‌وه دوو چه‌کدارى داعش کوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى به‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند هێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیواى 52ى سوپاى عێراق له سنورى شارۆچکه‌ى خورماتوو بۆسه‌یه‌کیان بۆ ژماره‌یه‌ک تیرۆرستى دانا له سه‌ر زانیارى هه‌واڵگرى و دواى دروستبوونى شه‌ڕێکى سه‌خت له‌نێوانیاندا دوو تیرۆریست کوژران و دوو کارمه‌ندى ئاسایشیش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌که وتیشى له‌وشه‌ڕه‌دا تیرۆریستێک ده‌ستگیرا و ئۆتۆمبیلێک و ماتۆڕسکیلێک سوتانودواى کۆتایى هێنانى دووکارمه‌نده برینداره‌که ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کران به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر کردنیان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052