ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک ئاشكرا كرا

02.09.2023
جەماوەر نیوز
عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک راگەیاند لە خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک کە داوای کردنەوەی رێگەی کەرکووک-هەولێریان دەکرد، شەهیدێک و پێنج بریندار هەیە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2ـ ی ئەیلوولی 2023 هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک دژی داخستنی رێگەی کەرکووک-هەولێر کە ماوەی پێنج رۆژە لەلایەن گرووپێک لە حەشدی شەعبی بە پشتیوانی ئیدارەی خۆسەپێنی شارەکە و لایەنە عەرەبی و تورکمانییە شۆڤێنییەکان داخراوە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
دوای ئەوەی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بەرەو شوێنی مانگرتووانی حەشدی شەعبی چوون بۆ داواکردنی کردنەوەی رێگەی کەرکووک-هەولێر کە بووەتە هۆی وەستانی کار و کەسابەتی هاووڵاتییانی ناوچەکە پێکهاتووە لە گەڕەکەکانی رەحیماوە و شۆراو و چەند گەڕەکێکی دیکەی کوردنشین، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان لێکرا.

زۆرترین خوێندراو