پێشمەرگە دەخرێته‌ حاڵەتی ئامادەباشی

22.04.2023
جەماوەر نیوز

ژمارەیەكی عەرەبی هاوردە ده‌چنه‌ گوندی پەڵكانەی سەر بە پارێزگای كەركووك .
نوری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری كەركووك - پردێی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆری عەرەبی هاوردە هاتوونەتە گوندی پەڵكانە و نیازیان خراپە، سەرجەم هێزەكانیان خستووتە حاڵەتی ئامادە باشی و چاودێری بارودۆخەكە دەكەن و دەستبردن و غەدر كردن لە خەڵكی كورد قەبوڵ ناكەن.
ڕۆژی هەینی 21ی نیسانی 2023 كە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بوو، زیاتر لە 400 عەرەبی هاوردە هێرشیان كردە سەر دانیشتووانی كوردی گوندی پەڵكانە و لە ئەنجامدا 10 هاووڵاتی گوندەكە بریندار بوون، و هێزەكانی سوپای عێراقیش چوونەتە ناو گوندەكە و تەقەیان بەسەر هاووڵاتیانی كوردی گوندەكەدا كردووە.

زۆرترین خوێندراو