قەرەبووکردنەوەی ماددەی 140 دەستپێدەکاتەوە

16.05.2023
جەماوەر نیوز
دوای راگرتنی جارێكی دیكه‌ قەرەبووکردنەوەی ماددەی 140 دەستپێدەکاتەوە.
ئۆفیسی کەرکوکی ماددەی 140 ـی دەستوور لیستی ناوی 100 خێزانی کوردی دانیشتووی کەرکوکی بڵاوکردەوە کە دەتوانن لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە سەردانی بەغدا بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی قەرەبووی ماددەی 140.
بەگوێرەی ئەو ئاگادارییەی ئۆفیسی کەرکوکی ماددەی 140ـی دەستوور بڵاویکردووەتەوە، هەر خێزانێک بڕی 10 ملیۆن دینار وەردەگرێت و ماوەی شەش مانگی لەپێشە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە.

زۆرترین خوێندراو